ڕێنمای

چۆنیەتی دانیشتن لەسەر کورسی چەرخەدا (عارەبانە) زۆر گرنگە

وەک ئەبینین لەم خاڵانەی ناو وێنەکەدا ئاماژەمان پێکردووە لە دانیشتندا ئەم هەڵانە ئاسان ڕوو دەدەن و دەبنە هۆکاری ئازار لە لەشماندا

:1

دانیشتنی لەم جۆرە دەبێتە هۆکاری کشانی ماسولکەکانی بەشی دواوەی قاچ بەشێوەیەکی نائاسای ئەمەش بۆی هەیە ببێتە هۆکاری توشبوون بە لەرزینی ماسولکەکان . قاچەکان لە ئێرەدا بۆی هەیە بکەوێتە بەردەم تایەکانی پێشەوە توشی شکان ببن

:2

لە ئەم خاڵەدا دەبینین چۆن ماسولکەکانی بەشی دواوەی ڕان فشاری لەسەرە ئەمەش وا دەکات قاچەکان توشی هەڵئاوسان ببن

:3

وەک دەبینین کە چەند تایەی سەرەکی، لێخوڕن زۆر لەدوا دانیشتووە ئەمەش وا دەکات کورسیەکە بە باشی بەرەو پێشەوە نەڕوات

.لێرەدا فشاری زۆر دەکەوێتە سەر مەچەکەکان و لەگەڵ کاتدا دەبێتە هۆکاری ئازار

:4

ئانیشک لێرەدا بە گوێرەی پێویست ئیشی خۆی ناکات و ئەتوانێت لەکاتی لێخوڕین بەر پشتی کورسیەکە بکەوێت

:5

لێرەدا پشتی کورسیەکە لە شان بەرزترە و ناهێڵێت شانەکان ئیشی خۆیان بکە ن ئەم هۆکارەش وادەکات ماسولکەکانی دەفەی شان هاوکاری ماسولکەکانی بەشی پێشەوەی شان بکەن

:6

خاڵەکانی 5,4,3 دەبنە هۆکاری ئەوەی کە بە مروری زەمەن بەشی پێشەوەی ماسولکەکانی شان دوای چەند ساڵێک تووشی سووان و پێکان ببن

:7

کۆی خاڵەکانی ناو وێنەکە دەبن بە هۆکاری دانیشتنێکی هەڵە لەسەر کورسی ، لە کۆتایشدا وەک لە وێنەکەدا لە خاڵی ۷ ئاماژەمان پێکردووە سەر و مل بۆ پێشەوە لار یان خوار دەبنەوە ، ئەنجامی ئەم دانیشتنەش دەبێت بە توشبوونی فەقەراتی مل

ئەم وێنەیەی خوارەوە دانیشتنێکی ڕاست و تەندروست پیشان دەدات