دەربارەی ئێمە

ئێمە لە ئەمڕۆدا لەگەڵ کارگەیەکی سویدی ئیش  دەکەین بۆ گەیاندنی باشترین جۆری کورسی  خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق و  هەرێمی کوردستان 

کورسیەکی گونجا و یەکسانە بە دوو قاچی ساخ بۆ خاوەن پێداویستیەکی تایبەت 

من بێستون هادیم 

 لە ۲٠٠۳وە لە سوید لە شاری ستۆکهۆڵم 
دادەنیشم  

ساڵی ۲٠٠٦ بەهۆی کێشەی بڕبڕەی پشتمەوە  قاچەکانم لەدەستدا و تا ئەمڕۆ ڕۆشتن بۆم زەحمەتە 

هەر دوای چەند مانگێ پەیوەندیم بەست لەگەڵ  یەکێک لە یانەکانی یاری باسکەی ستۆکهۆڵم  بۆ خاوەنپێداویستی تایبەت و تا ئەمڕۆ   

بەردەوامم ، بەشداریم کردووە لەگەڵ 

هەڵبژاردەی سوید لە خولی ئەوروپا 

ساڵی ۲٠۱۲ وەک ڕاهێنەر و یاریچی لەگەڵ یانەی  ڕۆژ لە سلێمانی بەشداری خولی عێراقم کرد ،  بە هیمەتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی ڕۆژ و توانای یاریچیەکان  توانیمان ببین بە چوارەم لەسەر  ئاستی عێراق 

لەساڵی ۲٠۱٠ دەستم بەئیشکردن کرد لە کارگەی  پانتهێرا تا ئەمڕۆ بەردەوامم  لەم کارگەیەدا ئیشی بەستن دەکەم و وەک  مۆدێلیش لەسەر کورسیەکانی پانتهێرا وێنەم گیراوە ،

X خۆم کورسی پانتهێرا     
 بەکاردەهێنم لە ساڵی ۲٠۱۱ وە

لە کاربۆن  X پانتهێرا    

دروستکراوە و بێ وێنە وەزنی کەمە

Panthera  پانتهێرا  

کارگەیەکی سویدیە و ئەمڕۆ نزیکەی ٤٠ وڵات لە جیهان کورسی پانتهێرا دەکڕن بۆ  خاوەن پێداویستی تایبەتەکانیان 

 (Jalle Jungnell )سەرەتای دامەزراندنی پانتهێرا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۷٦ لە لایەن ماتۆڕسواری سویدی یالە یونگنێل  

یالە لە یەکێک لە خولەکانی ماتۆڕ سواری سوید  بەشدار دەبێت و توشی وەرگەڕان دەبێت ، لەم  ڕووداوەدا یالە بڕبڕکانی پشتی دەشکێت و دڕکەپەتکی دەپچڕێت  

هەر زوو یالە بیر دەکاتەوە بۆ دروست کردنی  کورسیەکی گونجاو بۆ خۆی 

 دوای ئەوەی ئەبینێت  کورسیەکانی ئەو سەردەمەی سوید کێشەکانیان  زۆر زۆرە 

……ئیتر گەشتی یالە و هاوڕێکانی لە ئەوێوە دەست  پێدەکات  

لە ئەمڕۆدا نزیکەی ۱٠٠٠٠٠ کورسی پانتهێرا  لەجیهاندا یارمەتی گواستنەوە و ژیانی ڕۆژانەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەدات  لە  ٤٠ وڵات 

فەلسەفەی پانتهێرا بۆ کورسی چرخەدار = کەم  کێشترین و بەهێز ترین 

گەڵاڵە بوونی بیرۆکەی سودگەیاندن بە خاوەن  پێداویسیتیە تایبەتەکانی کوردستان و عێراق  دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی کە لە ۲٠۱۲ بەشداری 

خولی  باسکەی عێراقم کرد  

 من وەک بێستون هادی   هەست بە ئەو  بەرپرسیاریەتیە دەکەم، 

لە ڕێگای ئیشکردنم لەگەڵ  ئەم  کارگە سودیەدا سود بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بگەیەننم  لە هەرێمی کوردستان و 

عێراق 

 ئەمەوێ بە ئاسانترین و کەمترین کات   گونجاوترین کورسی بگات بە ئەو کەسانەی  پێویستیان بە ئەم جۆرە کورسیانە هەیە 

لە ۲٠٠٦ وە من کورسی پانتهێرا بەکاردەهێنم و  دەزانم کە لە ژیانی ڕۆژانەدا چەند ئاسانکاری بۆ  کردووم و یارمەتی داوم  لە ۱٤ ساڵی ژیانی سەر  کورسی چەرخەداردا  

بۆ نموونە : بەرز کردنەوە و داگرتنی کورسیەکەم لە ئۆتۆمبیلەکەم، سەرکەوتن و دابەزین بەسەر  شۆستەکاندا، بەکارهێنانی بەرزکەرەوە (مەسعد)  بچوکەکان ، سەرکەوتن و دابەزین لە هەورازەکاندا،  ڕۆشتن بەناو دەرگا باریکەکاندا ، سوڕاندنەوە و دانس کردن لە بۆنەکاندا ، بەشداری کردنم لە  ماراسۆنەکانی ستۆکهۆڵم ، ڕاهێنان کردن بە دەیان  کیلۆمەتر لە  ڕۆژانەدا 

  بە ۱٤ ساڵ ژیانی خۆم لەسەر کورسی چەرخەدار و ۱٠ ساڵ ئیشکردنم لە پانتهێرا وە ۳٠ ساڵ شارەزای پانتهێرا لەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت و  کورسی تایبەت ئەتوانم باشترین و گونجاوترین  کورسی بۆ کەسەکان دابین بکەم بەگوێرەی لەش و  لاریان و چۆنیەتی پێداویستیەکانیان 

:دانیشتن 

بێگومان لەڕووی دانیشتنەوە  سەرەنجی تەواو  خراوەتە سەر کوشن (دۆشەک) بۆ بەدوور بوون لە  بوون بە برینی ئەو ماسولکانەی لەسەری دادەنیشین  

قەبارەی دۆشەکەکان لەڕووی پانییەوە بەگوێرەی پانی کورسیەکانە  

 لەڕووی ئەستووریەوە لە   ٢٫٥ سم  دەست پێدەکات بۆ ٥سم